کارموزیک

آهنگ پرچم خیاته از حسن زیرک + متن ترانه

ژوئن 14, 2026 موزیک جدید

دانلود و پخش آنلاین آهنگ پرچم خیاته با هنرمندی حسن زیرک همراه با متن ترانه برای کاربران عزیز در سایت موزیک کار قابل دسترس می باشد. – حسن زیرک – پرچم خیاته – Hassan Zirak Parcham Khiata –
آهنگ پرچم خیاته از حسن زیرک + متن ترانه
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
متن آهنگ پرچم خیاته حسن زیرک
یاڵڵا یا سوڵتان هاوار چه‌ند جوانی

به‌رامبه‌ر به بورهانی چه‌ند جوانی

سه‌ی‌زاده گیان نه‌ماوه ڕۆیوه له سه‌هۆڵانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

عه‌نتیکه و زیده لاوه چه‌ند جوانی

چۆنی لێ بکه‌م سڵاوه چه‌ند جوانی

ئاوری له من به‌رداوه چه‌ند جوانی

بۆچی له من تۆراوه چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

 

دڵ به ته‌ماته

ئه‌وشۆ که شه‌و زستانه چه‌ند جوانی

به‌فران گرتی کۆڵانه چه‌ند جوانی

ده‌ردی من بێ ده‌رمانه چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

که‌ی دانیشین دوو به دوو چه‌ند جوانی

گه‌ردنت زه‌رد وه‌ک بڕنوو چه‌ند جوانی

مه‌مکت خڕه وه‌ک هوڵوو چه‌ند جوانی

رۆیی و له ده‌ستم ده‌رچوو چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

ئه‌سیر و سه‌ر گه‌ردانم چه‌ند جوانی

به‌دبه‌خت و ماڵ وێرانم چه‌ند جوانی

بۆچی له من ناپرسی چه‌ند جوانی

کورتێ خه‌ڵکی بۆکانم چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

چه‌ند جوان و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ری چه‌ند جوانی

چاو باز و برۆ سه‌قه‌ری چه‌ند جوانی

خهڵکی وڵاتی پشده‌ری چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

به ده‌رکیدا ڕابوردم چه‌ند جوانی

دایکی به‌رۆکی گرتم چه‌ند جوانی

تووران بوو ڕێی لێ گرتم چه‌ند جوانی

بۆ کراسی دایدڕه مردم چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

سنگت باخی شێخانه چه‌ند جوانی

له نزیک گڵۆڵانه چه‌ند جوانی

چی بکه‌م پارێزی به‌رمێ چه‌ند جوانی

شه‌و دێزی باخه‌وانه چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

بریا هه‌ر نه‌م‌دی بایه چه‌ند جوانی

ده‌مدی نه‌مناسی بایه چه‌ند جوانی

ناسیم یاری خۆم بایه چه‌ند جوانی

سووره گوڵه‌م به ته‌نیایه چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

ده‌ردت له ماڵم نوسره‌ت چه‌ند جوانی

بۆ تۆم نه‌ماوم عیسمه‌ت چه‌ند جوانی

جوانی وه‌ک ماینی به‌ڵه‌ک چه‌ند جوانی

به‌زه‌ییت پێمدا نایه‌ت چه‌ند جوانی

منم غه‌ریب و به‌دبه‌خت چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته

شیرینه دهڵێی کشمیشه چه‌ند جوانی

ماڵ له ساروقامیشه چه‌ند جوانی

له بۆ توورانی ده‌کڕم چه‌ند جوانی

کراسی فه‌رموو دانیشه چه‌ند جوانی

ئاخ ئاخ ئاخ هات به له‌نجه ڕۆی به په‌نجه

هه‌ر ده‌ڵێی گه‌نجه په‌رچه‌م خه‌یاته ڕۆحم له لاته

دڵ به ته‌ماته
پرچم خیاته
دانلود آهنگ پرچم خیاته حسن زیرک + پخش آنلاین
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───

دانلود آهنگ آهنگ پرچم خیاته از حسن زیرک + متن ترانه
محل تبلیغ شما
از موزیک های تکراری خسته شدی؟!
نمیدونی چی گوش بدی؟
کارموزیک گوش کن

کامنت خود را ارسال کنید

00:00 / 00:00
چت با روبوموزیک