دانلود و پخش آنلاین آهنگ قاسپی کو با هنرمندی حسن زیرک همراه با متن ترانه برای کاربران عزیز در سایت موزیک کار قابل دسترس می باشد. – حسن زیرک – قاسپی کو – Hassan Zirak Ghaspi Ko – 
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
متن آهنگ قاسپی کو حسن زیرک
خۆ من کوێستانی له‌ند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
خۆ من ته‌له‌فزیۆن نیم دام‌بنێن بۆ قسه و باسان
حاجی قه‌ره‌نی ئاغا نیم گه‌وره‌ی عێلی بڵباسان
عاشقی دوو چاوی بازم ده‌یڕفێنم سووک و ئاسان
قاسپه قاسپی که‌و دێ که‌و له بناری به‌ردی
که‌و و که‌وباڕم ده‌خوێنێ له ئیزاعه‌ی کوردی
وه‌کوو کوێستانی بێستون دایمه سه‌رم به ته‌مه
دایمه دڵه که‌م پر غه‌مه سه‌ڵاقه‌ت که‌ست نه‌ما
من سه‌د ساڵه له عێراقم پێم ده‌ڵێن خه‌ڵکی عه‌جه‌مه
قاسپه قاسپی که‌و دێ که‌و له بناری به‌ردی
که‌و و که‌وباڕم ده‌خوێنێ له ئیزاعه‌ی کوردی
هه‌ناری نێو سنجووان قۆخی نێو قه‌ره‌ڵووان
لێره‌وه پێشکه‌شت بێ تا زینووی بارام‌لووان
قاسپه قاسپی که‌و دێ که‌و له بناری به‌ردی
که‌و و که‌وباڕم ده‌خوێنێ له ئیزاعه‌ی کوردی
ئه‌و دڵه‌م شێت و شه‌یدایه چه‌ند ده‌ردم له دڵ دایه
دوو ددانی ته‌ڵایه زولفی هه‌ودا هه‌ودایه
که‌مێک کورته باڵایه
تێی هه‌ڵده‌ن له گوله‌ی سه‌گ‌باب هه‌ر ده‌ڵێی ڕه‌شکه کایه
قاسپه قاسپی که‌و دێ که‌و له بناری به‌ردوو
هه‌ر من بانگ ده‌که‌م کورته ژن ئه‌و پێم ده‌ڵێ ده‌ردوو
ده‌ستۆی لێو ئاڵێ ده‌پسێنم کاره‌با و موور و زه‌ردوو
قاسپی کو
دانلود آهنگ قاسپی کو حسن زیرک + پخش آنلاین
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
کامنت خود را ارسال کنید