کارموزیک

آهنگ بو مرگی شبویک از نجمه الدین غلامی + متن ترانه

فوریه 3, 2026 موزیک جدید

موزیک بو مرگی شبویک با هنرمندی نجمه الدین غلامی همراه با متن ترانه و کیفیت بالای فایل صوتی از سایت موزیک کار قابل دریافت است. – نجمه الدین غلامی – بو مرگی شبویک – Najmadin Gholami Bo Margi –
آهنگ بو مرگی شبویک از نجمه الدین غلامی + متن ترانه
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
متن آهنگ بو مرگی شبویک نجمه الدین غلامی
لەو دوورەوە ڕا

بە شنەشن و

خەندەی وشەوە

شیعرێکی چاوڕەش، بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان

دەستێکی گزنگ، دەستێکی تاژان

پرچی سەمەل و باڵا قەڵبەزه پەنجە گەزیزه، ئەستێرکی سەریش

پڕپڕ لە خەون و

پڕ پڕ لە بۆنی

ئێوارەی” بۆکان”.

لەو دوورەوە ڕا

کۆترە شینکەیەک

بە گمەی تەڕی بەیانیانەوە

بە ڕێگاوە بوو، بێتەوە لامان.

ئەو باڵی پەڕەی گوڵ هێرۆی سپی و

ئەم باڵی زەردی ئاوارەبوون و

حەزی، نارنجی و

خۆزگەی، خاڵ خاڵ و

شەقژنی، سەوز و

بە ئاسمانەوە

دەنووکی ئەدا

لە شووشەی هەوری ڕەنگ وەنەوشەیی

سەر دەریاچەی ” وان”

لەو دوورەوە ڕا

بە خۆی و جانتای پڕ لە جریوە و

پڕ لە دواڕۆژ و

پڕ لە ئەوینی” جەمیلە”ی دایک و

“ئەسرین”ی خۆشک و

پڕ لە پەپوولەی “ئیلخانی زادە” و

پڕ لە سۆراخی ناو تەمتووتوانی

سنە و سابڵاغ و

 

پڕیش لە شەوبۆی وەریوی ئەوێ،

کچێکی ئێمە… کچە شمشاڵێ

بە ڕێگاوە بوو… بگاتەوەجێ.

کچێ لە نەسڵی ئەو هەڵاڵانەی

لەسەر بەرد ئەڕوێن

کچێ لە تۆوی ئاوی شەهید و

کچێ لە شیعری باخچەکەی سوارە و

کیژێ یەکەمجار چاوی لە بێشکەی

بەفر! پشکووت و

هەر یەکەم ڕۆژیش

ئازار بە سواری زستانێ هات و

لەو کێوانەدا

دایە دەست زریان!
بو مرگی شبویک
دانلود آهنگ بو مرگی شبویک نجمه الدین غلامی + پخش آنلاین
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───

دانلود آهنگ آهنگ بو مرگی شبویک از نجمه الدین غلامی + متن ترانه
محل تبلیغ شما
از موزیک های تکراری خسته شدی؟!
نمیدونی چی گوش بدی؟
کارموزیک گوش کن

کامنت خود را ارسال کنید

00:00 / 00:00
چت با روبوموزیک