موزیک روناک با هنرمندی نجمه ا‌لدین غلامی همراه با متن ترانه و کیفیت بالای فایل صوتی از سایت موزیک کار قابل دریافت است. – نجمه ا‌لدین غلامی – روناک – Najmadin Gholami Ronak – 
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
متن آهنگ روناک نجمه ا‌لدین غلامی
هه‌ی رۆڵه شۆڕش په‌روه‌رده‌که‌م
هه‌ی رۆڵه شیرینه‌که‌م رووناک
خوزگه شنه‌ی بای به‌یانی بۆنێکی تۆی ئه‌هێنا بۆم
خوزگه ئه‌تزانی یه‌کجاری چه‌ند به تاسه‌ی بینینی تۆم
تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌ی بۆن خۆشی به‌ربینی تۆم
چه‌ند خۆش ده‌نگت له گوێم دایه
کۆرپه شیرینه که‌ی دایه
که به زه‌نگی ده‌نگی نه‌رمین
ئه‌تکوت دایه دایه‌ی شیرین
کوانێ بابم کوا له کوێیه
خاڵم له کام شار کام دێیه
نامه‌یان بۆ هه‌رگیز نایه
منیش ده‌مکوت گیانی دایه
بابت له‌وێ له چیا یه
تۆش به‌و ده‌سته بیچکۆلانه
کاغه‌زێکت کرد به نامه
ئه‌مانه‌تی نامه دا پێم
ئه‌تزانی من بۆ ئێره دێم
جوابی نامه‌که‌ت داوا کرد لێم
ئازیزه دڵ خهمینهکهم رووناک
رۆڵه شیرینه‌که‌م ئه‌وه منیش له سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌وه
له سه‌نگه‌ری شۆڕشی کوردستانه‌وه
یادگاره شیرینه‌که‌ی یادی بابت
له جیاتی وان وا خۆم ده‌نووسمه‌وه جوابت
نه‌کا دڵه بچکۆله‌که‌ت به دووری دایه‌ش خه‌مین بێ
نه‌کا نه‌رگسی چاوه‌کانت لێڵی شه‌ونمی ئه‌سرین بێ
خاڵ و بابت پێشمه‌رگه بوون
به شوێن خۆری به‌هارا چوون
خۆری گه‌شی ئاسمانی روون
به‌هارێ که هه‌موو مناڵ ده‌وریان پر بێ له باب و خاڵ
نه تۆ نه ئازاد نه گه‌لاوێژ نه خه‌یاڵ نه هیچ مناڵ
چاوتان نه‌شێوێ به ئه‌سرین
لێوتان پڕ بێ له پێکه‌نین
یان ده‌نگی سروود و کایهتان
یان نه‌غمه‌ی دایه دایهتان
بچێته ئاسمانی پاک
چاوه راسته‌که‌می رووناک
تاسه‌م لێت نه‌شکا گیانی شیرینم
وا من رۆیشتم سا که‌ی بتبینم
روناک
دانلود آهنگ روناک نجمه ا‌لدین غلامی + پخش آنلاین
───┤ ♩♬♫♪♭ ├───
کامنت خود را ارسال کنید